خزمەتکردنی کادیرە تەندروستییەکان ئەرکی هەمیشەیی کۆلێجمانە

Post date: Dec 17, 2017 12:9:18 PM

رۆژی (2017/12/11) وەفدێکی رێکخراوی ئاری (ARI-Asian Renewal Incorporated) کەپێکهاتبوو لە بەڕێزان (د.عبدالرحمن-بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسۆی چاوو بەڕێز (Dr.Lukas Landret-Optician Instuctor) شارەزا لەنەخۆشییەکانی چاوو بینایی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.محمد بابەکر مینە)راری کۆلێجەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا چەند باسێکی زانستی و ئەکادیمی ئاڵووگۆڕ کران و بە وردی تیشک خرایە سەر ئەو لایەنانەی کە پەیوەستن بە پێگەیاندنی کادیری پسپۆر لەبواری نەخۆشییەکانی چاوو پێگەیاندنی تەکنیککاری کارامە لە پسپۆرییەکانی چاودا، ئەمەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵەی کوردی.

لەکۆتاییشدا بە پێویست زانرا کە خولێکی زانستی ساڵانە بۆ چەند کەسێکی بواری نەخۆشییەکانی چاو بکرێتەوە و لەداهاتووشدا بیر لەکردنەوەی بەشێکی زانستی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو بکرێتەوە کە لە ئێستادا بە پێویستیەکی هەنوکەیی دەزانرێت بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان.

لەبەرامبەریشدا راگری کۆلێج هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ ئەم جۆرە کارە ئەکادیمی و زانستییانە دەربڕی و بڕیاریدا هەرچی لەتوانایدا هەبێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان درێخی نەکات.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی