خزمه‌تكردنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، ده‌روونێكی ئارام فه‌راهه‌م ده‌كات
Post date: Sep 24, 2018 11:19:12 AM
له‌چوار چێوه‌ی كار‌و چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی (2018/9/19) سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به‌ناوونیشانی (كاریگه‌رییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌ریمی كوردستاندا) به‌ڕێوه‌چوو، كه كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلیمانی و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رێكیخستبوو.
سیمپۆزیهمهكهش به چاودێری راسته‌وخۆی به‌ڕیز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه-راگری كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی) و (پ.ی.د.حكیم عوسمان-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی) و (د.سه‌باح نه‌سره‌دین-به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی) و (محمد علی صالح-جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی) و (د.دۆستی نه‌جات-به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا)و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێج و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و میوانان و ئاماده‌بووان به‌ڕێوه‌چوو.
تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌ری زانستی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه-محمد علی صالح-د.دۆستی نه‌جات)ه‌وه پێشكه‌شكران، له‌كۆتاییشدا ده‌رگای گفتووگۆ واڵاكرا و له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمینارهكانهوه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووان درانه‌وه.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی