تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی دبلۆمی باڵای ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا
Post date: Jul 04, 2017 7:34:13 AM
له‌درێژه‌ی كاره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی سێ شه‌ممه (2017/7/4) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ پێشكه‌شكارانی دبلۆمی باڵای (دووساڵه) له پسپۆری ته‌ندروستی كۆمهڵداو تاقیكردنه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
شایه‌نی باسه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دبلۆمی باڵای دووساڵه بۆ خوازیارانی میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌بواری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه كۆلێجمان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره خوێندنه سوودبهخشهبوون له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كه سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیییه له ئێستادا به‌شه‌كانی (ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری) له‌خۆده‌گرێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆراش ده‌به‌خشێته خوازیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنی بواره ته‌كنیكییه پزیشكییه‌كان.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی