ئەکادیمیانمان بەردەوامن لەناساندنی زانکۆمان لەدەرەوە
Post date: Apr 24, 2019 10:30:6 AM
لە رۆژانی رابردوودا بەڕێز (د.بورهان قەرەداغی) پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشدارییکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە دوبەی.
شایەنی باسە ناوبراو تا ئێستا لەچەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداریی کردووە، بەو هیوایەی مامۆستایان و پزیشکانی کۆلێجمان بەردەوام بن لەپەرەدان بە ئاستی زانستی لەپێناو پێشکەوتنی زانست و زانیاری لە کۆلێجەکەمان.
راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی