ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیک چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
Post date: Jul 29, 2018 8:52:53 AM
رۆژی دوو شەممە (2018/7/9) ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداو تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگ لەژێر رۆشنایی و راسپاردەو بڕیارە پەسەند کراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیدا دەرکرد کە ئەمانەی خوارەوەن:
1-پەسەند کردنی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆ کە بە پێی ساڵنامەکە پێویستە دەوامی ئاسایی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان لە بەرواری (2018/9/16) دەست پێ بکات و لە بەرواری (2019/6/30) کۆتایی بێت.
2-پەیڕەو کردنی سیستمی کرێدیت (credit)، بە پێی ئەم سیستمە خوێندن لە کۆلێجەکانی سەر بە زانکۆ دەکرێتە کۆرسات و وەک هەنگاوی یەکەم و پاشانیش دەکرێت لە پەیمانگاکانیشدا پەیڕەو بکرێت بە پێی تایبەتمەندیان.
3-ئەنجامدانی ۆرک شۆپێکی تایبەت بە سیستمی کرێدیت لە رۆژی یەک شەممەی داهاتوو کە دەکاتە بەرواری (2018/7/15)، کە تیایدا پێویستە سەرجەم سەرۆک بەش و بڕیاردەرەکانیان بەشداربن بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامی تایبەت بەو سیستمە کە بۆ قۆناغی یەکەمی ساڵی داهاتووی (2019-2018)ی بەشە زانستییەکان دەکرێت.
راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی