ئایا ته‌نها میكرۆب و پیسی سكچوون دروست ده‌كات؟
Post date: Sep 11, 2017 12:28:18 PM
سكچوون چییه؟
سكچوون حاڵه‌تێكی تایبه‌ته رووده‌دات كه تیایدا پاشه‌ڕۆی تووشبووه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرشل دهردههاوێژرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.
ماوه‌یه‌كه له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان باس له به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوون به سكچوون به‌تایبه‌تیش له‌منداڵاندا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خستنه‌ڕووی هۆكارو نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته به پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند زانیارییه بخه‌ینه‌ڕوو:
*نیشانه گرنگه‌كانی سكچوون چییه؟
له‌نیشانه گرنگه‌كانی سكچوون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
- ئازار و گرژ بوونی گه‌ده‌و ناو سكی نه‌خۆشه‌كه.
- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی نه‌خۆشه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه میكرۆب بێتز
- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له له‌شی نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ پاشهڕۆكهیدا كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی وشك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه.
-دڵ تێكههلاتن كه زۆرجار جگه له سكچوون رشانه‌وه‌ش رووده‌دات.
- هه‌ندێ جار ره‌نگه ره‌نگ و بۆنی پاشه‌ڕۆكه بگۆڕێت و له‌وانه‌شه خوێنی له‌گه‌ڵدا بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك میكرۆبی برینداركه‌ر له ریخۆڵه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌دا بوونیان هه‌بێت.
له چ حاڵه‌تێكدا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت؟
*پێویسته له‌م حاڵه‌تانه‌دا به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت:
- ئه‌گه‌ر هاتوو سكچوونه‌كه له دوو رۆژ زیاتر به‌رده‌وام بوو.
- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشه‌كه پێستی زۆر وشك بوویه‌وه‌و چاوه‌كانی به قوڵدا چووبوو.
- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشه‌كه ئازارێكی توندی سكی یان كۆمی هه‌بوو.
- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشه‌كه پیساییه‌كه‌ی خوێناوی بوو یان ره‌نگه‌كه‌ی ره‌ش و قوڕینی بوو.
- ئه‌گه‌ر هاتوو پله‌ی گه‌رمی نهحۆشهكه (39c) پله به‌ره‌و سه‌ره‌وه بوو.
*هۆكاره‌كانی توشبوون به حاڵه‌تی سكچوون چیین؟
- ڤایرۆسه‌كان به‌تایبه‌ت ڤایرۆسه‌كانی (Norwalk virus,Cytomegalovirus ,viral hepatitis,Rotavirus).
-به‌كتریا و پرۆتۆزواكان به تایبه‌ت پرۆتۆزوای (Giardia lamlia and Cryptosporidium) و به‌كتریای (Campylobacter,Salmonella,Shigella and Eschericjia coli,Clostridium)
-به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان، وه‌ك ئاشكرایه هه‌ندێ ده‌رمانی دژه به‌كتریاو دژه میكرۆبه‌كانی تر ده‌بنه هۆی كوشتنی میكرۆبه سوود به‌خش و زیانبه‌خشه‌كانی ریخۆڵه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ تێكدانی باڵانسی به‌یه‌كه‌وه ژیانی میكرۆبه‌كانی ریخۆڵه‌كان، له ئه‌نجامیشدا دروستبوونی جۆرێك سكچوون له نه‌خۆشه‌كاندا ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی سكچوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێویسته له‌كاتی پێدانی چاره‌سه‌ره‌كان له لایه‌ن ده‌رمانخانه‌كانه‌وه به نه‌خۆشه‌كان، رێنمایی ته‌واویان پێبدرێت له به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌رمانێكی كه‌م كه‌ره‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده له‌گه‌ڵ مادده‌ی مهگنسیۆمدا بخورێت له‌وانه‌یه سكچوون له‌نه‌خۆشه‌كه‌دا دروست بكات و چه‌ندین چاره‌سه‌ری تریش هه‌مان ئه‌م كێشه‌یه دروست ده‌كه‌ن.
- شه‌كری لاكتۆز (Lactose intolerance): ئه‌م شه‌كره به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌مادده شیره‌مه‌نیه‌كاندا بوونی هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م مادده‌یه هه‌رس بكه‌ن له‌ئه‌نجامدا سكچوونیان بۆ دروست ده‌بیت دوای خواردنی ماده‌ه شیره‌مه‌نییه‌كان.
- شه‌كری فره‌كتۆز (Fructose): ئه‌م جۆره شه‌كره به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌میوه سروشتییه‌كان و هه‌نگوین و هه‌ندێ مادده‌ی تری خۆراكی بوونی هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م جۆره شه‌كره هه‌رس بكه‌ن تووشی سكچوون ده‌بن.
- هه‌ندێ شیرینه‌مه‌نی دروستكراو: ئه‌و شیرینهمهنیانهی سۆربیتۆڵ و مانیتۆڵ (Sorbitol and Mannitol)یان تێدایه به تایبه‌تی له‌هه‌ندێ جۆری بنێشت له‌گه‌ڵ شیرینهمهنییهكانی تردا ئه‌مانه‌ش له‌هه‌ندێ كه‌سدا هۆكارن بۆ تووشبوون به سكچوون.
- نه‌شته‌رگه‌ری (Surgery): هه‌ندێ جار ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ریخۆڵه‌كانی گه‌ده‌و لادانی توره‌كه‌ی زراو ده‌بێته‌هۆی روودانی سكچوون له نه‌خۆشه‌كه‌دا، جگه له‌مه‌ش هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه وه‌كو (Crohns disease, Uncerative Colitis, Celiac Disease, Microscopic Colitis and Irritable Bowel Syndrome) زۆرجار سكچوون دروست ده‌كه‌ن.
*چۆن سكچوون چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
- پێدانی بڕێكی زۆر له شله‌مه‌نی به نه‌خۆشه‌كه.
- پێدانی ده‌رمانی تایبه‌تمه‌ند به نه‌خۆشه‌كه بۆ ئه‌و میكرۆبانه‌ی بونه‌ته هۆی سكچوونه‌كه.
- پێویسته ده‌رمانی تایبه‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌تایبه‌ت به منداڵاندا به‌كاربهێنرێت.
- پێویسته مادده خۆراكییه ئاماده‌كراوه‌كان كه پێكهاتووه له شه‌كر و خوێیه‌كان له‌رێگه‌ی خوێنه‌وه بدرێت به نه‌خۆشه‌كه (مغذى) له‌كاتی زۆر وشكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا.
له‌م بابه‌ته‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها میكرۆب و پیسییه‌كان نابنه هۆی توشبوون به سكچوون له مرۆڤدا، به‌ڵكو گه‌لێك هۆكاری تر كه ئاماژه‌یان پێدراوه كه پێویسته له‌به‌ر چاو بگیرێن له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمی و ته‌ندروستییه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌مان هۆشیاری زیاتر په‌یدا بكات له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی