ئاگاداری

Post date: Apr 01, 2018 9:41:17 AM

ئاکاداری ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە دەکەین کە سەرجەمیان میلاکی وەزارەتی تەندروستین و ناویان بۆ خوێندنی ساڵی ( 2019-2018) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەرچووە لەهەردوو بەشی ( شیکاری نەخۆشییەکان و تەکنیکی بێهۆشکاری)، بە زووترین کات لە بەرواری (2018/4/1)ەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەردانی هۆبەی تۆمارگەی کۆلێج بکەن لەنهۆمی سێیەمی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان لەگەڕەکی چوارچرا، بە مەبەستی راپەڕاندنی کارەکانیان بە پێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە لە خوێندن بێبەش دەبن، ئەوانیش: (سۆران عثمان نوری-شیکاری نەخۆشییەکان، سەردار محمد کاکەوەیس-شیکاری نەخۆشییەکان، سیروان حسین شاسوارـتەکنیکی بێهۆشکاری، سوسن عبداللە خضر محمد امین ـ تەکنیکی بێهۆشکاری).

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی