ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ ده‌رچووانی پۆلی (12)ی زانستی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
Post date: Sep 18, 2017 8:20:37 AM
ئاگاداری ده‌رچووانی پۆلی (12)ی بنه‌ڕه‌تی به‌شی زانستی و سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه‌ی كه هه‌ڵگری دبلۆمی ته‌كنیكی/په‌یمانگه‌ن ده‌كه‌ین، كه خوازیاری خوێندنن له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی/ئێواران، له‌كاتی وه‌رگرتنی فۆرمی خوێندن ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1-ره‌چاوی ته‌مه‌ن و ساڵی ده‌رچوون ناكرێت.
2-بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه ده‌بێت كۆنمره‌یان له (60) كه‌متر نه‌بێت.
3-بۆ ده‌رچووانی (12)ی زانستی ده‌بێت كۆنمره‌یان له (65) كه‌متر نه‌بێت.
4-ده‌رچووانی ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشووی خوێندنگاكان و په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ خوێندن له كۆلێجه‌كه‌مان.
5-ده‌رچووانی هه‌رسێ به‌شی كۆلێجه‌كه‌مان ( شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) له‌كۆتاییدا بڕوانامه‌ی بهكالۆرۆسیان پێده‌ده‌رێت و له‌داهاتووشدا ده‌توانن درێژه به‌خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بده‌ن له كۆلێجه‌كه‌مان به پێی پسپۆری خۆیان.
6-ده‌رچووانی به‌شه‌كانی (شكاری نه‌خۆشییه‌كان و به‌شی ده‌رمانسازی) له په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان له به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێجمان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
7-ده‌رچووانی به‌شه‌كانی (ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، پاراستنی ددان، په‌رستاری ددان، تیشك، په‌رستاری، ژنان و مناڵبوون، چاره‌سه‌ری سروشتی) له به‌شی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵی كۆلێجمان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
8-ده‌رچووانی به‌شی سڕكردنی په‌یمانگه‌كان له به‌شی ته‌كنیكی بیهۆشكاری كۆلێجه‌كه‌مان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
9-كرێی خوێندنی ئێواران بۆ هه‌رسێ به‌شی (شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) بڕی (دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه).
10-كرێی خوێندنی پارالێڵ بڕی (3) ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی