رۆژی دوو شه‌ممه (2019/5/6) وه‌فدی ره‌سمی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه پێكهاتبوو له به‌ڕیزان (پ.ی.د.فازل ئه‌حمه‌د محی ا‌لدین) و (د.مه‌ریوان عبدالله حه‌مه‌صاڵح) و (د.سالار ابراهیم علی) به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ كۆلێژه په‌یوه‌ندیداره‌كانی زانكۆی تارانی پزیشكی سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیه‌یان كردووه. مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی یه‌ك ساڵه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆی ناوبراودا له بواره‌كانی (په‌رستاری، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) كه وا بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له زانكۆمان بكرێته‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكیدا. |
TCH Events >












