TCH Events‎ > ‎

ئەو (7) نیشانەیەی كە نابێت پشتگوێ بخرێن

posted Apr 24, 2019, 3:05 AM by Media TCh

وەك ئاشكرایە ئازاری توندی سینگ و سك و لەدەستدانی بینایی و چەندین نیشانەی تریش پێویستیان بەچارەسەر كردنی پزیشكی خێرا هەیە، بەڵام (7) نیشانەی تر هەیە كە پێویستە هاوونیشتمانیان لەبەرچاوی بگرن و پشتگوێی نەخەن كە ئەمانەی خوارەوەن: 

1-كەمبوونەوەی لەناكاوی كێشی لەش: ئەگەر هاتوو كێشی كەسانێك (4-5) كیلۆ لەماوەیەكی كەمدا كەمبكات بە بێ وەرزش كردنێكی زۆر، پێویستە بەزوویی سەردانی پزیشك بكرێت، لە وانەیە چەند نەخۆشییەك لەو كەسانەدا هەبێت وەك (ناڕێكی رژێنی دەرەقی، شەكرە، خەفەت، نەخۆشییەكانی جگەر، یان كێشە لە ریخۆڵەكاندا) كە بە باشی كرداری مژین ئەنجام نادات.
2-بەرزی پلەی گەرمی لەش بە بەردەوامی (تا): وەك ئاشكرایە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش هۆكاری بوونی میكرۆبە لە لەشدا ئەگەر هاتوو ئەم بەرزی پلەی گەرمیە نەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت.
3-هەناسە تەنگی: بە شێوەیەكی ئاسایی لەكاتی وەرزش كردن و پلەی گەرمی بەرز و كەسانی قەڵەوو شوێنی بەرز هەناسە توندی روودەدات كە دواتر دەگەڕێتەوە باری پێشووی خۆی، بەڵام ئەگەر هاتوو بەشێوەیەكی بەردوام تەنگە نەفەسییەكە هەبێت پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت.
4-تێكچوونی كاری ئاسایی كۆئەندامی هەرس: ئەمەش بەوەی كە رەنگی پیسایی خوێناوی و رەش بۆ قاوەیی بێت و نەخۆشەكە بەردەوام قەبز یان سكچوونی لەگەڵدابێت، ئەگەر ئەمانەی تێدا بەدی كرا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت.
5-جێگیر نەبوونی باری دەروونی بە وەی كە سیفەتە كەسیەكان دەگۆڕێن و بیر كردنەوەیان لاواز دەبێت و هەڵس و كەوتەكانی وەك پێشتر نابێت لەگەڵ هاوڕێكانیدا.
6-هەستكردنی بە تێری بە خواردنێكی زۆر كەم.
7-هەستیار بوون بە رووناكی.

راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی







Comments