TCH Events‎ > ‎

ئەمڕۆش کەرکوک میوانمان بوون

posted Apr 24, 2019, 3:27 AM by Media TCh

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئامادەیی شیرینی کچانی شاری کەرکوک سەردانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیان کردو لەلایەن مامۆستایانی کۆلێجمانەوە میوانداریی کران، ئەمڕۆش (۲۰۱۹/۳/۱٤) کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی کەرکوک بەسەردانێکی زانستی سەردانی تاقیگەکانی کۆلێجیان کردو لەلایەن بەڕێز مامۆستا (کەمال جەلال) بڕیاردەری بەشی تەکنیکی بێهۆشکاری پێشوازییان لێکراو تاقیگەکانی کۆلێجیان پێ ئاشنا کرا.

لەبەرامبەریشدا میوانان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو میوانداریی و پێشکەوتنانەی لە کۆلێجەکەماندا هاتوونەتەدی، هیوایان خواست بتوانن لەداهاتوودا هەماهەنگ بن لەهەر کارو چالاکییەکی زانستیدا.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی











Comments