TCH Events‎ > ‎

ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و نوێنه‌رایه‌تی خوێندكاران كۆبوونه‌وه‌

posted Apr 21, 2019, 2:47 AM by Media TCh

رۆژی (2018/11/25) ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به‌شه‌ زانستییه‌كانی كۆلێج كۆبوویه‌وه‌.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوێ له‌ راو سه‌رنجی نوێنه‌رانی خوێندكاره‌كان گیراو به‌ڵێندرا هه‌رچی له‌ توانای كۆلێجدا بێت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان درێغی نه‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ بكرێته‌ مانگانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی خوێندكاران شه‌ن و كه‌و بكرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه‌ به‌ڕێز خاتوو (كوێستان عزیز امین) لێپرسراوی هۆبه‌ی تۆمارگای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ خزمه‌تی بێ پایانی ناوبراو كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆلێجه‌كه‌مانی كردووه‌، هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت و كۆلێجیش به‌رده‌وام له‌ پشتیوانی كردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ تواناكانی كۆلێج به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا كه‌ هاوكاری هاتوو (كوێستان) بوون له‌ مه‌راسیمی پێشوازی كردن له‌ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌مدا.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی

















Comments