TCH Events‎ > ‎

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنیت پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م رێنماییانه‌ بیت

posted Jun 6, 2018, 2:04 AM by Media TCh

پشت به‌ست به‌ گشتاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌كان ژماره‌ (6193) له‌ به‌رواری (2018/5/9)دا، چه‌ند رینماییه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ به‌ پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ن، كه‌ تیایدا چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگی خستۆته‌ڕوو بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، پێویسته‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بێت:

1-بۆ خوێندنی دبلۆمی دووساڵه‌، پێویسته‌ بۆ هه‌ر ساڵێك له‌ (7) مانگ كه‌متر نه‌بێت له‌ وڵاتی خوێندن.
2-بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس، پێویسته‌ بۆ هه‌ر ساڵێك له‌ (7) مانگ كه‌متر نه‌بێت له‌ وڵاتی خوێندن.
3-بۆ خوێندنی ماسته‌ر، پێویسته‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ تێكڕا له‌ (9) مانگ كه‌متر نه‌بێت.
4-بۆ خوێندنی دكتۆرا، پێویسته‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ تێكڕا له‌ (18) مانگ كه‌متر نه‌بێت.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌ ئه‌م ر ێنماییانه‌ له‌ رێكه‌وتی (2018/9/1)ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی



Comments