TCH Events‎ > ‎

یاده‌كانی نه‌ورۆز و راپه‌ڕینتان پیرۆزبێت

posted Apr 1, 2018, 2:37 AM by Media TCh

به‌ناوی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌كادیمیان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاره‌ ئازیزه‌كانی كۆلێجه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی كوردستانی گه‌وره‌مان ده‌كه‌ین، هیوادارین به زووترین كات سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندراون بڕه‌وێنه‌وه‌و نه‌مێنن.

هه‌ر به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ جوانترین پیرۆزبایی نه‌ورۆز و به‌رخودان ئاڕاسته‌ی گه‌لی چاو نه‌ترسی عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستانمان بكه‌ین و هیوادارین كه‌ گیانی هه‌موو ئه‌و منداڵ و ژنه‌ بێتاوانانه‌ی كه‌ خه‌ڵتانی خوێن و دووكه‌ڵ خنكێن و باروتسوتێن كران به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبێت و كۆتایی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردمانبێت.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی


Comments