TCH Events‎ > ‎

وۆرك شۆپێك بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا

posted May 29, 2017, 3:45 AM by Media TCh   [ updated May 29, 2017, 3:45 AM ]

رۆژی (27 / 3 / 2017) لەهۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆرك شۆپێك بەناوونیشانی (تەندروستی ژیانمە) بۆ بەڕِێز (م.فیصل عبداللە صالح) ئەنجامدرا.

 تێدا تیشك خرایەسەر كاریگەری بابەتەكانی تەندروستی و سەلامەتی بو بەرزكردنەوەی رانكی زانكۆ لەریزبەندی نیشتمانیدا.
 شایەنی باسە سەرجەم ئەو فۆرمانەی كە لەلایەن بەشداربووانەوە راهێنانی پراكتیكی لەسەر دەكرا، لەلایەن (م.فیصل عبداللە)ەوە ئامادە كراوەو لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەم فۆرمانە بەكار دەهێنن.
 لەكۆتایشدا بەشداربووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر وۆرك شۆپەكە خستەڕوو.









Comments