TCH Events‎ > ‎

وەفدی زانکۆی گوتنكینی ئەڵمانی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیان کرد

posted Apr 21, 2019, 3:58 AM by Media TCh

رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌(2019/1/13) بەڕێز ( پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ) پێشوازی كرد له‌ وه‌فدیكی ئه‌ڵمانی كه‌ پێكهاتبوون له‌ نوێنه‌ری ده‌زگای دادی ئه‌ڵمانی و زانكۆی گوتنكینی ئەڵمانیاو وەفدێکی یاوه‌ریان له‌ وه‌زارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێك هاتبوون له‌ هةريةك لة بةرِيَزان (د. محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری وه‌زراتی خوێندنی باڵاو د. خطاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان).

لة کۆبوونەوەیەکدا گفتووگۆ دەربارەی کردنەوەی زانكۆی (ئه‌ڵمانی – كوردی) له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا، ئەمەش له‌پێناو گرنگی زیاتر به‌بواری خوێندنی باڵاو پێشخستنی ئاستی زانستی خوێندكارانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان.
هەر لەچوار چێوەی سەردانەکەیاندا وەفدی میوان سەردانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد و لە نزیکەوە بەشە زانستییەکان و تاقیگەکانی کۆلێجەکەیان بەسەر کردەوەو سەرسامی خۆیان دەربڕی بە پێشکەوتوویی ئاستی کۆلێجەکە و بەڵێنی هەماهەنگی و کاری زیاتر لە نێوان هەردوولادا درا بۆ داهاتوو.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی





















Comments