TCH Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Apr 21, 2019, 2:50 AM by Media TCh

شیکاریکردنى خوێن بۆ (HIV) هۆکارێکى سەرەکى رێگری کردنیەتى

کۆلێجى تەکنیکى تەندروستى وەک پیشەى هەمیشەیی لە سەرجەم بۆنە زانستییەکاندا هەڵدەستێت بە ئامادەکردنى بابەتێکى زانستى بە پێز، ئەمەش لە پێناو سوود گەیاندن و زانیارى زیاتر بە هاونیشتمانیانمان، لە رۆژى جیهانى نەخۆشى ئایدزیشدا (٢٠١٨/١٢/١) جگە لە ئامادەکردنى بابەتێکى زانستى بڕیارە سبەى کاتژمێر (١٠)ى سەر لە بەیانى لە هۆڵى پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکان لە گەڕەکى چوارچرا سیمینارێکى زانستى بە پێز لەلایەن خوێندکارانى کۆلێجمانەوە پێشکەش بە دانیشتوانى گەڕەکەکانى چوارچرا و کەنە سوورە و کانى گۆمە بکرێت، هاتنتان مایەى خۆشحاڵیمانە.
نەخۆشى ئایدز یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە ترسناکەکانى جیهان بەهۆى ڤایرۆسى (HIV)ەوە دروست دەبێت و هۆکارە بۆ کەمکردنەوەى بەرگرى لەشى مرۆڤەکان بە تایبەت خانەکانى خوێن کە بە ( T-cell ) ناسراون و رۆڵێکى سەرەکییان هەیە لە بەرگرى کردن لە لەشى مرۆڤ دژ بە هەموو ئەو تەنە نامۆیانەى کە دێنە ناو لەشەوە یان ئەو خانە سەر لێشیواوانەى لە لەشدا دروست دەبن و ڤایرۆسەکە بەم رێگایانە بڵاو دەبێتەوە:
١-لە رێگەى دەرزى و کەرەستەى پیس بوو بە ڤایرۆسەکە وەک ئەم حاڵەتانە (تاتۆ کردن، دەرزى لێدان، بۆتۆکس و فیلەر کردن، کەڵەشاخ، بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر بە دەرزى، ددانسازى و نەشتەرگەرییە جیاوازەکان، سەرتاشخانەو ئارایشتگاکان...هتد).
٢-لە رێگەى ئەنجامدانى سێکسى ناتەندروست.
٣-لە رێگەى گواستنەوەى خوێن یان ئەندامەکانى ترى لەش ئەگەر هەڵگرى (HIV) بن.
٤-لە رێگەى دایکەوە بۆ کۆرپەکەلەى لە کاتى دووگیانیدا.
خۆپاراستن
بە پێى زۆرینەى توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە هەیە لە ئێستادا نزیکەى (٣٧) ملیۆن کەس تووشى ڤایرۆسی (HIV) بوون، کە زۆرینەشیان کەسانى سەروو تەمەنى (١٥) ساڵن و زۆرینەى حاڵەتەکانیش لە وڵاتانى ئەفریقادان کە نزیکەى (٢٥) ملیۆن کەس دەبێت لە کۆى (٣٧) ملیۆنەکە، ئەوەى کە دەمێنێتەوە بەسەر هەموو وڵاتانى جیهاندا بڵاوبوونەتەوە بە عیراق و هەرێمى کوردستانیشەوە، بە رێژەى (٧٥%)ى تووشبوان لە جیهاندا لەو کەسانەن کە:
١-کارى سێکسى ناتەندروست ئەنجام دەدەن.
٢-پیاوان لەگەڵ پیاوان سێکس دەکەن.
٣-بەکارهێنانى ماددە هۆشبەرەکان.
٤-ئەو کەسانەن کە بارى دەروونیان ناجێگیرەو لە زیندانەکاندا ژیان بەسەر دەبەن.
لەبەر ئەوە پێویستە هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین کە هەموو ئەو شتانەى کە باسکران کۆنترۆڵ بکرێن و بە پێى یاسا مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکاندا بکرێت تاوەکو ئەم نەخۆشییە تەشەنە نەکات لە هەرێمەکەماندا.

راگەیاندنى کۆلێجى تەکنیکى تەندروستى



Comments