TCH Events‎ > ‎

سیمپۆزیه‌می (ژینگه‌كه‌م گه‌نجینه‌ی ته‌ندروستیمه‌) ئه‌نجامدرا

posted May 29, 2017, 4:13 AM by Media TCh   [ updated May 29, 2017, 4:13 AM ]

به‌ ئاماده‌بوونی راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ (2017/4/16) كه‌‌ به‌رۆژی نیشتمانی ژینگه‌ی كوردستان دانراوه‌، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی به‌هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلیمانی و به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز، سیمپۆزیه‌مێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برد.

كه‌ تێیدا توێژه‌ران و مامۆستایان و ئه‌كادیمیانی كۆلێج چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی خۆیان ده‌رباره‌ی چۆنێتی پاراستنی ژینگه‌و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆ پزیشكییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی ته‌ندروست بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، له‌ كۆتایی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌شدا ده‌رگای گفتووگۆ واڵا كرا بۆ ئاماده‌بووان و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو.
 دوا به‌دوای سیمپۆزیه‌مه‌كه‌ش چه‌ند نه‌مامێك له‌ باخچه‌ی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان بۆ پیرۆز كردنی رۆژی ژینگه‌ی كوردستان روێندران كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وزه‌وه‌ دابینكرابوون.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی






























Comments