رۆژی (2018/2/4) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به ناوونیشانی (به توێژینه‌وه‌ی زانستی شێرپه‌نجه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین) به ڕێوه‌چوو. له‌و سیمپۆزیه‌مه‌شدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێج ئاماده‌یبوون، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش كران و بیر‌و رایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ كرا ، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانیش نوێ و بایه‌خدار بوون كه بوونه هۆی سه‌رسامی ئاماده‌بووان. |
TCH Events >