شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان له‌خانماندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌و داتایانه‌ی تا ئێستا له‌و بوارانه‌دا ئه‌نجامدراون دهكهوتووهكه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو رێژه‌كه‌ی له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه به‌تایبه‌ت له وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا. ئه‌م نه‌خۆشییه كاتێك دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو خانه تایبه‌ته‌كانی ناو مه‌مكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌شه‌یان كرد‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی خانه دابه‌شبوون ده‌رچوون، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌و كه‌ناڵه‌دا دروست ده‌بێت كه شیر ده‌گوازێته‌وه بۆ گۆی مه‌مك و حاڵه‌ته‌كه‌ش پێی ده‌وترێت (Ductal Cancers)، هه‌ندێكجار نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو كوێره رژێنه‌كانی مه‌مكدا دروست ده‌بێت كه شیر دروست ده‌كات و پێی ده‌وترێت (Lobular Cancers) هه‌ندێكجاریش له‌ناو خانه‌و لیمفه‌كانی مه‌مكدا جۆرێك له‌شێرپه‌نجه دروست ده‌بێت پێیان ده‌وترێت (Sarcoma and Lymphoma)، جگه له‌مانه‌ش چه‌ند جۆرێكی تریش هه‌ن به‌ڵام زۆر به‌ربڵاو نین. شایه‌نی باسه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ته‌نها له سنورێكی دیاریكراودا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی سیستمی لیمف و خوێنه‌وه ده‌چێته به‌شه‌كانی تری له‌ش و ئه‌و كاته‌ش له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆز بێت. نیشانه باوه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه چین؟ -ئه‌ستوور بوونی به‌شێك یان زۆربه‌ی به‌شه‌كانی مه‌مك. -خوران و سوتانه‌وه‌و سووربوونه‌وه‌و ئه‌ستوور بوونی گۆی مه‌مك. -ئازار له‌ته‌واوی مه‌مك به تایبه‌تی گۆی مه‌مكدا ده‌رده‌كه‌وێت. -هه‌ندێكجار گۆی مه‌مك به‌ناودا ده‌چێت. -جگه له‌شیر زۆرجار هه‌ندێك ده‌ردراوی تر له‌گۆی مه‌مكی نه‌خۆشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ركاتێك ئه‌م نیشانانه ده‌ركه‌وت پێویسته خانمان سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌ن، ساڵانه‌ش زیاتر له (1) ملیۆن حاڵه‌تی تازه‌ی نه‌خۆشییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ته‌نها خانمانیش تووشی نابن، به‌ڵكو لهپیاوانیشدا ئه‌مجۆره نه‌خۆشییه به‌دی ده‌كرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێك له‌خوێندكارانی خوێندنی باڵای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلیمانی به‌ناوی مامۆستا (بێخاڵ عبدالواحد امین) توێژنه‌وه‌یه‌كی به‌پێزی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه رێژه‌ی زانیاری خانمان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه چه‌نده‌و چۆنیش ده‌توانن شاره‌زاییان هه‌بێت ده‌رباره‌ی پشكنینی خۆیی و پزیشكی. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه كار له‌سه‌ر زیاتر له (300) نه‌خۆش كراوه كه سه‌رجه‌میان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان هه‌بووه‌و زۆرینه‌شیان رێژه‌ی ئاستی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له قۆناغی دوو سێ‌دا بووه به‌رێژه‌ی (%85.4)، زۆرینه‌ی ئاستی نه‌خۆشییه‌كانیش له‌و كه‌سانه‌دا بووه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی (40) ساڵییه‌وه بووه‌و ئاستی خوێنده‌وارییان كه‌مبووه‌و ژنی ماڵه‌وه بوون و ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه، هه‌روه‌ها هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه مامۆستای ناوبراو له‌به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌یدا كاری له‌سه‌ر (500) نه‌خۆشی تر كردووه كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان نه‌بووه، له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌یه‌كی خانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زانیاری پێویسییان نه‌بووه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه پشكنینی خۆیی و كلینیكیان ئه‌نجام نه‌داوه. كه‌واته پێویسته چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تر له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراقیشدا ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هۆشیاری زیاتریان ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بێت و كۆلێجهكهشمان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجامبدات له‌سه‌رجه‌م بواره پزیشكییه‌كاندا له‌هه‌رێمی كوردستان. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|