TCH Events‎ > ‎

سه‌رۆكی زانكۆمان رێز له‌ سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌كانی كۆلێج ده‌نێت

posted Sep 24, 2018, 2:23 AM by Media TCh

رۆژی (2018/8/13) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه‌-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی) به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌ به‌ڕیزه‌كانی كۆلێج، ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندوو بوونیان له‌ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌كان سوپاسی بێ پایانی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كرد و هیوایان خواست كه‌ له‌ داهاتووشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام هاوكار و پشتیوانیان بێت.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی









Comments