TCH Events‎ > ‎

ۆرك شۆپێك بۆ چۆنێتی ئەنجام دان و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو

posted May 29, 2017, 4:17 AM by Media TCh   [ updated May 29, 2017, 4:17 AM ]

رۆژی دوو شەممە (2017/4/17) لەكەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمان، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی ۆرك شۆپێكی بۆ بەشێك لە مامۆستایان و ئەكادیمیانی كۆلێج رێكخست.

 تیایدا باس لە كاریگەری توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرز كردنەوەی رانكی زانكۆ كراو ئەو گۆڤار و ناوەندە ئەكادیمییانەی كە پێویستە توێژەرانی كۆلێج توێژینەوەكانیانی تێدا بڵاو بكەنەوە خرانەڕوو.
لەكۆتاییشدا مامۆستایان بە پرسیار و تێبینییەكانیان ۆرك شۆپەكەیان دەوڵەمەند كرد و لەلایەن لیژنەی بەڕێوەچوونی ۆرك شۆپەكەوە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د.محمد بابەكرمینە-راگری كۆلێج، م.فیصل عبداللە صالح، د.علی حاتم بەیاتی، د.عبداللە احمد حمە) تێبینییەكانیان بەهەند وەرگیران و بڕیارە كاریان لەسەر بكرێت.

راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی







Comments