رۆژی (2019/2/19) به چاودێری به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (سه‌رتیپ علی) سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و به‌ڕێزان راگرانی كۆلێجه‌كانی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری، پێشانگایه‌كی كتێب به هاوبه‌شی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه. كه تیایدا چه‌ندین كتێب له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه خرایه‌ڕوو، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ش ئاشناكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانه له كتێب و زانست و زانیاری. |
TCH Events >








