TCH Events‎ > ‎

نمونه‌یی و به‌ ئه‌مه‌كی فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجمان شایانی رێزگرتنه‌

posted Sep 25, 2018, 1:32 AM by Media TCh

رۆژی دوو شه‌ممه‌ (2018/9/24) به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان، به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه‌-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی) له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج كۆبوونه‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ داواكاری و پێشنیاره‌كانیان راگرت.

له‌كۆتایشدا پێشنیار و راو سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رگیران و له‌لای خۆیشه‌وه‌ راگری كۆلێج به‌ڵێنیدا كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌مجۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی



























Comments