نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و به زۆری تووشی مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر و چه‌ند ئاژه‌ڵێك ده‌بێت، كه به هۆی ڤایرۆسێكی تایبه‌تیه‌وه دروست ده‌بێت پێی ده‌وترێت ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه (4) جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش: 1-ئه‌نفلۆنزای جۆری A : ترسناكترین و به‌ربڵاوترینیانه تووشی مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ ده‌بێت. 2-ئه‌نفلۆنزای جۆری B : به رێژه‌یه‌كی كه‌متر له جۆری (A) به‌ربڵاوه‌و به زۆریش مرۆڤ تووشی ئه‌مجۆره‌یان ده‌بێت. 3- ئه‌نفلۆنزای جۆری C : ئه‌م ڤایرۆسه تووشی هه‌ریه‌كه له مرۆڤ و به‌راز ده‌بێت، به‌ڵام نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه زۆر توند نین. 4- ئه‌نفلۆنزای جۆری D : ئه‌م ڤایرۆسه به زۆری تووشی مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان ده‌بێت تاوه‌كو ئێستاش دیارنییه كه ئه‌م میكرۆبه تووشی مرۆڤ ده‌بێت یاخود نا. *نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتین له : نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌مرۆڤدا سه‌ره‌تا به به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و كۆكه و ئاو به لوته‌وه نه‌وه‌ستان و سه‌رئێشه ده‌ست پێده‌كات و ورده ورده ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزاكه داده‌به‌زێت بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه و نه‌خۆشه‌كه تووشی هه‌ناسه توندی و هه‌ناسه‌بڕكێ و نیۆمۆنیایهكی توند ده‌بێت و له‌وانه‌یه ببێته هۆی شۆك و مردنیش له منداڵانی خوار ته‌مه‌نی (5) ساڵدا. جگه له نیشانه‌كانی رێڕه‌وی هه‌ناسه له‌وانه‌یه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی رێڕه‌وی هه‌رس و گه‌ده له نه‌خۆشه‌كه دروست بكات وه‌كو دڵ تێكهه‌ڵاتن و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و سكچوون و رشانه‌وه‌و له‌وانه‌شه هه‌ندێك جار نیشانه‌ی تایبه‌ت له گوێچكه‌كان و قوڕگ و چاویشدا دروست بكات. *چاره‌سه‌ر كردن و رێگرتن له نه‌خۆشییه‌كه: دوای ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزاكه دیاری ده‌كرێت له‌تاقیگه‌دا، پێویسته نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای بدرێتێ كه پێی ده‌وترێت (Oseltamivir) یان (Zanamivir) كه ئه‌م چاره‌سه‌رانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جینی (Neuraminidase) ی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت، له‌كاتێكدا نه‌خۆشه‌كه سوودی له‌م دوو چاره‌سه‌ر وه رنهگرت ئه‌وا پێویسته ده‌رمانی تری دژه ڤایرۆسه‌كه به‌كاربهێنێت. ئه‌گه‌ر هاتوو جگه له ڤایرۆسه‌كه نه‌خۆشه‌كه تووشی به‌كتریا یان كه‌ڕووه‌كان بوو، پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌مانیش به‌كاربهێنێت. *خۆپاراستن: بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه پێویسته ئه‌م چه‌ند رێگایه بگرینه‌به‌ر: 1-به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك گرنگی بدرێت به شوشتنی ده‌ست و ده‌موچاو. 2-له‌كاتی پژمین و كۆكه‌دا پێویسته رێگه بگیرێت له فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌ی ناو ده‌م و لوت. 3-ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشه‌كه نیشانه‌كانی زۆر توند بوو، پێویسته جیابكرێته‌وه له كه‌سانی ئاسایی تاوه‌كو كه‌سانی تر تووش نه‌بن به ڤایرۆسه‌كه. 4-پێویسته نه‌خۆشه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه له ته‌وقه كردن و ماچ كردن تاوه‌كو ڤایرۆسه‌كه نهگوازریتهوه بۆ كه‌سانی تر. 5- پێویسته تابتوانرێت دووربكه‌وینه‌وه له په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی تووش بوو به ڤایرۆسه‌كه. 6-پێویسته گه‌شت نه‌كرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر یاخود ئه‌نفلۆنزای ئاسایی تێدا به‌ربڵاوه، هه‌روه‌ها پێویستیشه هاورده‌ی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی زیندووش له‌و وڵاتانه‌وه هاورده نه‌كرێت. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|