ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌خۆشییه‌كی میكرۆبی ترسناك و كوشنده‌یه به‌هۆی چه‌ند میكرۆبێكه‌وه دروست ده‌بێت، له‌وانه ڤایرۆسی (ئیبۆلا) و ڤایرۆسی (مۆربێرگ و لاسا و هانتا)و چه‌ند میكرۆبێكی تر له گرووپی (ئه‌رێنا ڤایرۆسه‌كان). نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ش بریتین له: هه‌ندێك نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی كه وه‌كو نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت وایه، ورده ورده پله‌ی گه‌رمی نه‌خۆشه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئازاری گشتی له‌ش ده‌ست پێده‌كات و دواتر رشانه‌وه‌و دڵتێكهه‌ڵاتن و سكچوون و ئازاری سك له‌نیشانه گشتییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ره نیشانه دیاره‌كان بریتین له خوین به‌ربوون له ئه‌نجامی تێكشكانی مولوله‌كانی خوێن به‌هۆی یه‌كگرتنی جۆرێك له پرۆتینی ئه‌م ڤایرۆسانه له‌گه‌ڵ رووپۆشی ناوه‌وه‌ی مولوله‌كانی خوێن كه ده‌بێته هۆی ئه‌م خوین به‌ربوونه، له ئه‌نجامدا شله‌یه‌كی زۆر له له‌شی نه‌خۆشه‌كه دێته ده‌ره‌وه‌و له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تووشی شۆك و گورچیله وه‌ستان یان تێكشكانی جگه‌ر یان وه‌ستانی له‌ناكاوی دڵ بكات، جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشه‌كه پله‌ی گه‌رمی له‌شی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته (38.5C). شایه‌نی باسه زۆرجار له‌رێگه‌ی نیشانه‌كانه‌وه ناتوانرێت جۆری ئه‌و میكرۆبه‌كه یان ئه‌و ڤایرۆسه دیاری بكرێت كه تای خوێن به‌ربوونه‌كه‌ی دروست كردووه، كه‌واته پێویسته پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ سامپڵی تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت تاوه‌كو هۆكاری سه‌ره‌كی خوێن بهربوونهكه دیاری بكرێت. چاره‌سه‌ر كردن: چۆنێتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ئه‌گه‌ر لهسهرهتادابێت ئاسانتره، چونكه پێش ئه‌وه‌ی بگاته خوێن بهربوونهكه ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی هه‌ندێك ده‌رمانی تایبه‌تمه‌ند به نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه گه‌یشته خوێن به‌ربوونێكی زۆر و تێكشكانی به‌شێكی زۆر له مولووله‌كانی خوێن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر كردنیش ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته نه‌خۆشه‌كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ بدرێت: 1-ده‌رمان چاره‌سه‌ری مه‌یاندنی خوێن. 2-پێدانی خۆراك و ئاو (مغذى) له‌رێگه‌ی خوێنه‌وه. 3-هه‌ندێك ده‌رمانی تایبه‌ت به هه‌وكردن تاوه‌كو رێگری بكات له‌هه‌ندێك میكرۆبی تر كه تووشی نه‌خۆشه‌كه ببێت. 4-به‌كارهێنانی دژه ڤایرۆسی (ریباڤیرین) كه ئه‌مه چالاكه دژی هه‌ندێك له‌و میكرۆبانه‌ی كه تای خوێن بهربوونهكه دروست ده‌كه‌ن. 5-ده‌رمانی ئاسایی كه‌ره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی نه‌خۆشه‌كه. خۆپاراستن: بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م میكرۆبه پێویسته سه‌رجه‌م رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بگیرێته به‌ر چ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا چ له‌و شوێنانه‌ی كه میكرۆبه‌كه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه له‌به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ماسك و سه‌دریه‌ی تایبه‌تمه‌ند و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خۆپاراستن، پێویستیشه رێگری بكرێت له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به تایبه‌ت شه‌مشه‌مه كوێره (Fruit bat) كه میكرۆبه‌كه تیایاندا ده‌ژی، به‌ڵام نه‌خۆشی لهئاژهڵهكاندا دروست ناكات. پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه به هۆی ڤایرۆسه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردوون، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دوور بخرێته‌وه له ژینگه ئه‌ویش به سوتاندنی یاخود شاردنه‌وه‌یان له‌ژێر خاكدا بۆ ئه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|