نه‌خۆشییه‌كی رۆماتیزمییه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كریستاڵه‌كانی ترشی یۆریك (Monosoduim Urate) ه‌وه له‌ناو شانه‌و شله‌كانی له‌شی مرۆڤدا رووده‌دات، به‌تایبه‌ت جومگه‌كانی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و مادده‌یه‌ش زیاد له پێویستی له‌ش دروست ده‌بێت و نه‌خۆشییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتییه له: 1-زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی. 2-به‌رزی فشاری خوێن. 3-زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان. 4-به‌كارهێنانی مادده داییۆریهیتیكییهكان. 5-زۆر خواردنی گۆشت و خواردنه ده‌ریاییه‌كان. 6-به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان. 7-سست بوونی چالاكییه‌كانی گورچیله. له نیشانه گرنگه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتین له: 1-ئازار و ئاوسان له په‌نجه گه‌وره‌ی پێ و ئانیشك و ئه‌ژنۆكاندا. 2-ئازارێكی توند به تایبه‌ت له شه‌واندا. 3-هه‌ندێكجار نه‌خۆشه‌كه تای له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له جومگهكانیشدا هه‌ست به گه‌رمایی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئاوسانهكهشدا سوور بوونه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت. 4-ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك په‌ڵه‌ی بریقه‌داری سپی باو له‌سه‌ری په‌نجه‌كان و بن گوێ له‌و كه‌سانه‌دا كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدایه. چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: 1-به‌كارهێنانی ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كه. 2-ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان. 3-به‌كارهێنانی هه‌ندێك ئامێری یارمه‌تیده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی فشار نه‌چێته سه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ی پێ یاخود جومگه‌كان. 4-كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش. 5-له‌كاتی زۆر پێویستدا ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجام بدرێت یاخود جومگه‌كانی بۆ بگۆڕدرێت. 6-جگه له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش پێویسته نه‌خۆشه‌كه هۆشیاری ته‌واوی پێ بدرێت یاخود هه‌یبێت كه وه‌رزشی پێویست بكات و خواردنی ته‌ندروستیش بخوات. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|