رۆژی (2017/8/6) به‌ڕێزان (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلیمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان و به‌ڕێز (شه‌ماڵ احمد) له ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانییان كرد و له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه) راگری كۆلێجی كرد. سه‌ردانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگادار بوون و له‌كارو چالاكییه‌كانی هه‌ردوولا و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كۆلیجمان بوو، هه‌ردوولا به‌ڵێنی هاوكاری و پشتیوانی یه‌كتریان دا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی سێكته‌ری ته‌ندروستی و خوێندن له‌بواره جیاوازه پزیشكییه‌كاندا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌شاری سلێمانی. هه‌ر ئه‌مڕۆ راگری كۆلێجمان پێشوازی كرد له (جه‌بار محمدامین) له ده‌سته‌ی باڵا‌و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیكای كیمیایی و بایۆلۆجی كوردستان. له سه‌ردانه‌كه‌یاندا جه‌ختییان كرده‌وه له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌ندیكا پیشه‌ییه پزیشكییه‌كان و كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|