پشت به‌ست به فه‌رمانه زانكۆییه‌كانی ژماره (5779 و 5771) كه له به‌رواری (2017/11/14)دا ده‌رچووه، بڕیاردراوه به وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌م لیستانه‌ی خواره‌وه‌دا ناووو پیشه‌كانیان دیاریی كراوه، ئەمەش ئەو خوێندکارانەن کە پێشتر پەیمانگایان تەواو کردووەو لە مانگی 8ی رابردوودا فۆرمیان پێشکەش کردبوو. وێڕای پیرۆزباییمان بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاره وه‌رگیراوه‌كان دا‌واشیان لێده‌كه‌ین تا به‌رواری (2017/11/21) سه‌ردانی تۆمارگه‌ی كۆلێج بكه‌ن له نهۆمی سێیه‌می كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كان له گه‌ڕه‌كی چواچرا بۆ ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كانیان، به پێچه‌وانه‌وه له‌دوای ئه‌م به‌رواره‌وه مافی خوێندكاربوونیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. |
TCH Events >










