TCH Events‎ > ‎

میوانان به‌ پێشكه‌وتنی كۆلێج سه‌رسامن

posted Apr 22, 2019, 4:01 AM by Media TCh


رۆژی (2019/2/25) له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا به‌ڕێز (د.اسماعیل محمد عبدالقادر) راگری كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كانی دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (ئاوات ابوبكر) به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی تاقیگه‌كان سه‌ردانی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیشیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانی هه‌ردوولا بوو، له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیاندا تاقیگه‌و به‌شه‌ زانستییه‌كانی كۆلێجیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و سه‌رسامی خۆیان به‌ پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی كۆلێجمان ده‌ربڕی و راگری كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان داوای كرد كه‌ له‌داهاتوودا بتوانن كاری زانستی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی























Comments