TCH Events‎ > ‎

مامۆستایەکی كۆلێجمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ بانگهێشت كراوه‌

posted Sep 11, 2017, 2:56 AM by Media TCh

وەزارەتی ده‌رەوەی ئەمەریکا بە نوسراوی ره‌سمی بانگهێشتی بەرێز مامۆستا (فیصل عبدللە صالح) مامۆستا لە کۆلیجی تەکنیکی تەندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەکات بۆ بەشدار بون لە خولێکی راهێنان لەسەر و ئاسایشی ماددەی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان ، کە تایبەتە بە زانکۆکانی عێراق لە بەرواری (2017/9/28-24) له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە تێیدا 40 مامۆستای ئەو زانکۆیانەی لەدەست داعش رزگاریان بوە لە عێراق بەشدار دەبن .

شایه‌نی باسە خولەکە لە لایەن پسپۆرانی نێودەوڵەتی دەوترێتەوە كه‌ بۆ پێدانی زانیاری و راهێنانه‌ لەسەر مەترسییەکانی ماددەی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان و چۆنیەتی ئیدارەدانی مەترسی مەوادی کیمیاوی و بایۆلۆجیەکان و دەستنیشانکردنی مەوادە مەترسیدارە کیمیاوییەکان و چۆنیەتی پاراستن و بەکارهێنانیان.
به‌ناوی كۆلێجه‌كه‌مانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌مامۆستای ناوبراو ده‌كه‌ین و هیوادارین نمونه‌یان زۆربێت بۆ خزمه‌تكردنی بواری زانست و ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی



Comments