TCH Events‎ > ‎

لە یادی ئەنفالدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیک بوو

posted May 13, 2019, 1:11 AM by Media TCh

رۆژی( ۲۰۱۹/٤/۱٤) لەیادی ئەنفالداو بە ئامادەبوونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و وەفدێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لەسەرجەم راگرە بەڕێزەکانی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان بەشدارییان کرد لە مەراسیمی کردنەوەی بینای نوێی پەیمانگای تەکنیکی کەلار، کە تەواوی بودجەی پرۆژەکەش لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە تەرخەنکراوە.

ئەمەش سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بەگشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی بکات.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی















Comments