رۆژی (2018/7/2) له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی و له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمرهكانیاندا، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كه له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی (2017-2018) چه‌ندین چالاكی زانستی‌یان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه‌و هاوكار بوون له راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره زانستییه‌كانی كۆلێجهكهیاندا، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی پێبه‌خشین و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێدرا كه له ساڵانی داهاتوودا به‌رده‌وام پشتیوانی خوێندكاران بن بۆ هه‌ر چالاكییه‌كی زانستی كه ئه‌نجامی بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كۆلێج یاخود له‌ناو تاقیگه‌كانی كۆلێجدا. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی |
TCH Events >








