posted Sep 24, 2018, 2:48 AM by Media TCh
رۆژی (2018/8/15) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میوانان، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كۆتایی به خولی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی هات كه كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته بۆ دام‌و ده‌زگاكانی سنوری شاری سلێمانی رێكیخستبوو. خوله‌كه‌ش له لایه‌ن مامۆستایان و پزیشكانی پسپۆری كۆلێجه‌وه واترانهوهو له به‌رامبه‌ریشدا به‌شداربووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و به گرنگی ئه‌م جۆره خولانه و هیوایان خواست له داهاتوودا خولی زیاتر بكرێته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتنی زیاتر. له كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه به‌خشرایه سه‌رجه‌م به‌شداربووان. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|
|