رۆژی دوو شەممە (2017/5/8) لەهۆڵی سەرەكی كۆنفرانسی نەخۆشخانەی شار و بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەڕێز (د.میران عباس محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و راگری كۆلێجەكانی تەكنیكی تەندروستی سلێمانی و كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و راگری پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی سەندیكا پیشەیی و پزیشكییەكان و مامۆستایان و ئەكادیمیانی زانكۆكانی (پۆلیتەكنیك و سلێمانی و لیستەری بەریتانی) و پزیشكان و پسپۆرانی بواری تەندروستی، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی لیستەری بەریتانی و زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سیمپۆزیەمێكی نێودەوڵەتی بەناوونیشانی (بەرەو پێشبردنی توێژینەوەی هاوبەش لەپێناو تەندروستییەكی باشدا) ئەنجامدا. كە تیایدا چەند توێژینەوەیەكی زانستی بایەخدار لە بواری پزیشكیدا بە دوو تەوەری جیاواز پێشكەش بە ئامادەبووان كران كە هەر تەوەرێكیان چەند توێژیژینەوەیەكی لەخۆ گرتبوو لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكی پسپۆر سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكراو پرسیارو وەڵامەكان تیشكیان خرایەسەر. |
TCH Events >




































