TCH Events‎ > ‎

کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سلێمانی ماستەرو دکتۆرای سمستەری هاوینەی راگەیاند

posted May 29, 2017, 5:00 AM by Media TCh   [ updated May 29, 2017, 5:00 AM ]

پشت بەست بەهەردوو نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەژمارەکانی (59155) لەبەرواری (2017/5/24) و (6819) لەبەرواری (2017/5/11) کەهەردووکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆمان کراون، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای بۆ سمستەری هاوینە راگەیاند و داوا لە ئارەزوومەندان و پێشکەشکاران دەکات بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لەم چەند بوارانەی خوارەوەدا بخوێنن و خۆیان بۆ تاقیکردنەوە ئامادەبکەن.
شایەنی باسە ژمارەی کورسیەکانی ماستەر (۲) کورسی بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو (٦٦) کورسیش بەشێوازی پاراڵێڵ بۆ سەرجەم دامەزراوەکان، سەبارەت بەخوێندنی دکتۆراش (۲) کورسی بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو (۲) کورسیش بۆ دامەزراوەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند کراوەو ماوەی پێشکەش کردنیش تا کۆتایی دەوامی رۆژی (2017/5/14) درێژ کراوەتەوە بۆیە داوا لەسەرجەم خوازیاران دەکەین کە بە زووترین کات داواکاریەکانیان پێشکەش بکەن تاوەکو بێبەش نەبن لەو دەرفەتەی بۆیان رەخسێندراوە.
۱-بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی ماستەر لە تەندروستی گشتیدا:
A.Occupational Health & Safety.
B.Enviromental Health & Ethics.
C.Communicable and non-communicable Diseases.
D.Pharmacology.
۲.بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی دکتۆرا لە تەندروستی گشتیدا: 
A.Infectious diseases.
B.Epidemiology.
C.Pharmaceutical Medicine.
D.Chronic diseasess.

راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی



Comments