رۆژی سێ شەممە بەرواری (2017/4/4) لەبینای كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین-سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی) و یاریدەجەرانی سەرۆكی زانكۆ و راگری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و راگری كۆلێجەكانی (كارگێڕی و ئەندازیاری) و ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەری دەزگا حزبی و حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی و سەندیكا پیشەییەكانی هەرێمی كوردستان و رێژەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی كۆلێجمان، بە بۆنەی رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و نزیك بوونەوەی رۆژی جیهانی تەندرویستییەوە، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا كە تێیدا چەندین چالاكی پزیشكی و كلتوری لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجمانەوە پێشكەش كران. شایەنی باسە فێستیڤاڵەكەش بووە جێی سەرنجی سەرجەم ئامادەبووان و دەستخۆشییەكی زۆر ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران كرا. |
TCH Events >























