TCH Events‎ > ‎

کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی ساڵی (2018)تان لێ پیرۆز دەکات

posted Jan 31, 2018, 12:37 AM by Media TCh
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی (2018)ەوە بە ناوی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەمانبەران و خوێندکارە ئازیزەکانی کۆلێجمان دەکەین و هیوادارین کە ساڵی (2018) ببێتە ساڵێکی پڕ لەخێرو خۆشی بۆ هەموو لایەکتان، هەر بەم بۆنەیەشەوە بەپێویستی دەزانین کە سوپاسی راگرایەتی کۆلێجەکەمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستا بەڕێزو فەرمانبەرە ئازیزەکانی کۆلێجمان بکەین کە سەرەڕای هەبوونی چەندین قەیران لەساڵی رابردوودا توانیویانە زۆر دڵسۆزانە بێ گوێدانە قەیرانەکان ئەرکە نیشتمانی و زانستییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن کە سەرجەم ئەرکە ئەنجام دراوەکانیان جێگەی رێزگرتن و پێزانینن و هیوادارین کە ساڵی 2018 ساڵی باش کردنی ژیان و گوزەرانی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.

راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی



Comments