بڕیارە ڕۆژانی (2017/8/9,8) لە شاری سلێمانی و بە چاودێری بەڕێز (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕاوێژو بەشداری کۆمەڵێک توێژەری بەتوانای نێودەوڵەتی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سلێمانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکاندا بە ناوونیشانی (we are all together to improve Kurdistan health sectors) ئەنجام دەدات. هه‌ر به‌ڕێزێكیش پسپۆرییه‌كه‌ی له یه‌كێك له بواره پزیشكی و تهندروستییهكاندایهو ئاره‌زوومه‌نده توێژینه‌وه پێشكه‌ش بكات ده‌توانن تا به‌رواری (2017/6/16) كورته‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌كانیان نێرن بۆ ئیمه‌یڵی تایبه‌تی كۆنفرانس. شایەنی باسە سەرجەم ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەوە پەسەند دەکرێت دواتر لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بایەخداردا بڵاو دەکرێتەوە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری بۆ کرابێت. بەهیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بواری تەندروستی و پزیشکی لە هەرێمی کوردستان. زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌ش له‌خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: راگه‌یاندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|