TCH Events‎ > ‎

كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی هاوكاری خوێندكارە نێودەوڵەتییەكان دەكات

posted May 29, 2017, 4:58 AM by Media TCh   [ updated May 29, 2017, 4:58 AM ]

كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی هاوكاری خوێندكارە نێودەوڵەتییەكان دەكات

كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك هەمیشە دڵسۆز و خەمخۆری كەسانی زانستی و ئەكادیمی بووە لەبوارە پزیشكی و تەندروستییەكاندا.
لەو سۆنگەیەوە لەلایەن زانكۆی (Emoryy) كە یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگ و بایەخدارەكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆتە جێی بایەخی یەكێك لەخوێندكارانی دكتۆرا لەو زانكۆیە كە لە بواری (food security and mutrition for displaced and host community women) دایەو لەسەر داوای پرۆفیسۆری خوێندكاری ناوبراو بەناوی (Craig Hadley) داواكاراوە لە كۆلێجمان كە هاوكار و هەماهەنگی خوێندكار (Anna Grace Tribble) بین لەتوێژینەوە زانستییەكەیدا، ئێمەش وەك كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بە خۆشحاڵییەوە ئەوەی لەتواناماندابێت بۆ بەرز كردنەوەو پێشخستنی ئاستی زانستی پزیشكی و بەرز كردنەوەی رانكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە لەهەوڵداین و درێخیمان نەكردووە بۆ زیاتر بەنێودەوڵەتی كردنی زانكۆ خۆشەویستەكەمان.
 ئەمەش دەستپێكێكە بۆ ئەوەی لەداهاتوودا خوێندكارانی ئێمەش بتوانن سوود لەتوانا زانستییەكانی زانكۆی ناوبراوو سەرجەم زانكۆ نێودەوڵەتییەكان وەربگرن.
 لەخوارەوەش وێنەیەك لەداواكاری زانكۆی ناوبراو خراوەتەڕوو.

راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی



Comments