وەک هەمووان ئاگادارین کە رۆژی (۲۰۱۸/۱۱/۱٤) بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە ناسراوە، خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆ هاونیشتمانیان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، کە تیایدا (۲۲۲) کەس پشکنینیان بۆ ئەنجدرا (۱۳۱) رەگەزی نێرو (۹۱) رەگەزی مێ بوون، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە (۱٥) لەو (۲۲۲) کەسە رێژەی گلوکۆزی ناو خوێنیان زۆر بەرز بوو لەلایەن خوێندکارەکانمانەوە رێنمایی پێویستیان پێدرا تاوەکو ئاگاداری تەندروستیان بن. لەو (۲۲۲) کەسەی کە پشکنینیان بۆ کراوە زۆربەیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بوون کە (۱۹٥) کەس بوون، ئەوانی تریش کەسانی بیانی و شارەکانی تری عیراق و هەرێ بوون. |
TCH Events >










