رۆژی (2018/5/15) راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (پ.ی.د.ژیان صلاح ره‌مزی-راگری كۆلێجی په‌رستاری) و (پ.ی.د.هۆشیار عبدالله-راگری كۆلێجی ده‌رمانسازی)یان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان وه‌ك راگری كۆلێج. له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزیان، باس له پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌ردوولا كرا‌و بڕیاریاندا هه‌ردوولا له‌داهاتوودا وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره زانستی و ته‌ندروستییه‌كان له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و پێگه‌یاندنی كه‌سانی ئه‌كادیمی و ته‌ندروستكار له هه‌رێمه‌كه‌ماندا. |
TCH Events >








