TCH Events‎ > ‎

كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی له‌ ریفۆرم كردنی خوێندنی باڵا به‌رده‌وامه‌

posted Mar 3, 2019, 1:34 AM by Media TCh

رۆژی چوار شه‌ممه‌ (2018/10/31) ۆرك شۆپێك له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیۆته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجامدرا، ۆرك شۆپه‌كه‌ش به‌ مه‌به‌ستی روون كردنه‌وه‌و تیشك خستنه‌ سه‌ر سیستمی نوێی خوێندن بوو له‌ كۆلیجدا.

كه‌ بڕیاره‌ له‌ قۆناغی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ سیستمی كریدت و سمسته‌رات كاری پێ بكرێت.
له‌ كۆتایشدا مامۆستایان راو بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ خسته‌ڕوو بیروڕا زانستییه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد و خۆشحاڵیان ده‌ربڕی به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی













Comments