له‌سه‌ر داواكاری به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی و دوای ره‌زامه‌ندی كۆلێجمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان و ئاگاداركردنیان به ناردنی نوێنه‌ریان، رۆژی (2018/8/5) خولێكی زانستی ته‌ندروستی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌ستیپێكرد كه بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و خوله‌كه‌ش بێ به‌رامبه‌ره، له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان. شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین وانه‌ی زانستی له‌سه‌ر فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه جۆراوجۆره‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر و پسپۆره به‌ڕێزه‌كانی كۆلێجمانهوه ده‌وترێنه‌وه. |
TCH Events >





















