TCH Events‎ > ‎

كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی خزمه‌ته‌ زانستیه‌كانی فراوان ده‌كات

posted Apr 21, 2019, 4:08 AM by Media TCh

رۆژی (2019/1/29) خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ به‌ڕێوه‌چوو.

خوله‌كه‌ش له‌ لایه‌ن به‌ڕیزان (مامۆستا سه‌ركۆ مسعود) به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێج و هه‌ردوو خوێندكاری به‌توانا (شایی یوسف و مه‌روان بشیر) به‌هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی وترایه‌وه‌و به‌شداربووانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان كرد كه‌ له‌داهاتوودا ئه‌مجۆره‌ خولانه‌ به‌رده‌وام بن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خوله‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆی سه‌ر به‌ زانكۆمان و لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خویندكارانی كوردستان به‌ڕیوه‌چووز

راگه‌یاندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی











Comments