له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی پێنج شه‌ممه (2018/10/11) به ئاماده‌بوونی به‌ڕیز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی) و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی كۆلێج، خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خوێندكارانی هه‌رسێ به‌شی (شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) ده‌ستیپێكرد. خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆرانی كۆلێجه‌وه دهوتنرێنهوهو له‌كۆتاییشدا بڕوانامه ده‌به‌خشرێته به‌شداربووان. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی |
TCH Events >








