رۆژی (2017/12/18) راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییان بۆ باره‌گای نوێی سه‌ندیكاكه‌یان و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكاكه‌یان كرد. له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌ركه پیشه‌ییانه‌یان، به‌ڕێزان له راگرایه‌تی كۆلێجمان هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی یه‌كتر ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه نمونه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ كاره‌كه‌یان و خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌ت چینی ته‌ندروستكاران له به‌رده‌وامی و زیاد بووندابێت. |
TCH Events >








