رۆژی یەکشەممە (۲۰۱۸/۱۲/۱٦) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگرە بەڕێزەکانی کۆلێجی تەندروستی و کارگێڕی و ئەندازیاری و بەرپرسی لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، یاریی کۆتایی خولی (زانست..ئازادی..نوێگەری) لە نێوان هەردوو بەشی (تەندروستی کۆمەڵ)ی سەر بە کۆلێجمان و بەشی (ژمێریاری) سەر بە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا خۆشبەختانە یەرییەکە لە بەرژەوەندی بەشی تەندروستی کۆمەڵ کۆتاییهات و نازناوی خولەکەیان بەدەستهێناو جامی خولەکەیان بەرز کردەوە. |
TCH Events >



















