TCH Events‎ > ‎

كۆلێجمان رۆژی جیهانی په‌رستاران پیرۆز ده‌كات

posted May 14, 2018, 5:20 AM by Media TCh
به‌ناوی راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رستارانی جیهان به‌ گشتی و په‌رستارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیانه‌وه‌.
رۆژی دوو شه‌ممه‌ (2018/5/14) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌شداریی له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌و یاده‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ رێكخرابوو.
راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی





















Comments