خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك هه‌میشه دڵسۆز و نمونه‌ن له كاره‌كانیاندا، ئه‌مجاره‌ش پۆلێك له خوێندكارانی كۆلێج وه‌ك ئه‌ركێكی دڵسۆزانه و هۆشیار كردنه‌وه‌ی زیاتری خوێندكاران كۆمه‌ڵێك كتێبیان به‌خشییه كتێبخانه‌ی خوێندنگای (شارۆی بنه‌ڕه‌تی)، له به‌رامبه‌ریشدا ستافی خوێندنگاكه خۆشحاڵی خۆیان به ئه‌ركه مرۆڤدۆستانه‌یه ده‌ربڕی. له پای ئه‌و خزمه‌ته بێ پایانهیان ئه‌و خوێندكارانه له لایه‌ن راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا و به‌ڵێنی پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ دووپات كرایه‌وه. |
TCH Events >












